دادگای فیدراڵی کاتی کۆبوونەوە دەستورییەکەی لەسەر دوو سکاڵاکەی پەرلەمان دیاریکرد

‌دیمەنێک لە کاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

وێستگەنیوز_

دادگای فیدڕاڵی عیراق، رۆژی چوارشەممەی داهاتووی دەستنیشانکرد، وەک کاتی دەستوری بۆ دانیشتن و لێکۆڵینەوە لەو دوو سکاڵایەی لە یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاڕاستەیان کرا.

دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەكردوە، رۆژی چوارشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2022 سەیری سکاڵاکانی تایبەت بە یەکەمین کۆبونەوەی پەرلەمان دەکەن کە بە ژمارە 5/فیدڕاڵی/2022 و 6/فیدڕاڵی/2022  لەلایەن باسم ئەلخشان و مەحمود داود سلمان ئاڕاستەیان کراوە.

رۆژی پێنجشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2022، لە ڕاگەیەنداروێکدا دادگای فیدراڵیی عێراق بەبڕیارێک سەرجەم کارو دەسەڵاتەکانى دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ڕاگرت و هۆکارى ئەو بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دوو سکاڵا پێشکەش بەدادگای فیدراڵی کراوە لەسەر شێوازی بەرێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن‌و دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

ئەو سکاڵایانەش لەلایەن پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خشان بوون، بۆەی بڕیاریدا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت.

ئەو دوو پەرلەمانتارە سکاڵایان لەسەر محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی تۆمارکردوە و پارێزەرەکانیان باس لەوە دەکەن لە کۆبونەوەکەدا پێشێلکاری یاسایی و دەستوری رویداوە.


PM:04:14:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت