وێستگه نیوزـ
به‌نگین رێكانی، وه‌زیری پێشوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێكردنی عێراق رایگه‌یاند هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در فراوانتر بوه‌و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردون.
به‌نگین رێكانی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی "هاوپه‌یمانیی فه‌رمانڕه‌وا: سه‌در – بارزانی – حه‌لبوسی – عامری".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندوه كه ره‌وتی حیكمه، به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار عه‌كیم و بزوتنه‌وه‌ی بابلیون به سه‌رۆكایه‌تی ره‌یان كلدانی، په‌یوه‌ندییان به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌دره‌وه كردوه
ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه كه ئەمڕۆ یەکشەممە نوسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی ده‌ستنوسی رابه‌ری ره‌وته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه زۆر به كورتی نوسیویه‌تی "نه رۆژهه‌ڵاتی و نه رۆژئاوایی .. حكومه‌تێک زۆرینه‌ی نیشتمانی".
ئه‌مه هه‌مان ئه‌و دروشمه‌یه كه موقته‌دا سه‌دری خاوه‌ن 74 كورسی له په‌رله‌مانی نوێی عێراق له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 بۆ داهاتوی عێراقی به‌رزكردوه‌ته‌وه.
دوپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ دیسان هادی عامری، سه‌ركرده‌ی دیاری ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی دژبه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوچه‌ی حه‌نانه له نه‌جه‌ف سه‌ردانی سه‌دری كردبوه‌وه.