ده‌وامی ته‌واو ببوو، گه‌شته‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد و سه‌رنشینه‌كانی لە شارێکی دیکە داگرت
وێستگه نیوزـ
فڕۆكه‌وانێكی پاكستانی قسه‌ی كه‌سی به‌گوێدا نه‌چوو بۆ ته‌واوكردنی گه‌شته‌كه‌ی له شاری ریازی سعودیه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، هێڵی ئاسمانیی پاكستانیش به‌نیازه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لای ببات.
بڕیاربوو گه‌شتی فڕۆكه‌كه له شاری ریازی سعودیه‌وه بۆ ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان بێت، به‌ڵام به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واهه‌وه گه‌شته‌كه دواكه‌وت، فڕۆكه‌وانه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وامی كاركردنی ته‌واو ببوو، فڕۆكه‌كه‌ی له ریازه‌وه تا شارێكی دیكه‌ی سعودیه به‌ناوی ده‌مام لێخوڕی و له‌وێ به‌ناچاری نیشته‌وه.
سه‌رنشینه‌كان و فڕۆكه‌وانه‌كه بوو به ده‌مه‌قاڵه‌یان، وته‌بێژی هێڵی ئاسمانیی پاكستانیش وتی كه ده‌بێت ئه‌و فڕۆكه‌وانه له‌سه‌ر كار لاببرێت و دڵنیایی به سه‌رنشینه‌كان دا كه دره‌نگانی شه‌و ده‌گه‌نه‌وه ئیسلام ئاباد.
PM:03:58:16/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 6484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت