سه‌در به په‌یامێكی زۆر كورت وه‌ڵامی سه‌ردانه‌كه‌ی عامریی دایه‌وه
وێستگه نیوزـ
دیسان موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در پێداگریی له‌سه‌ر په‌یامی ره‌وته‌كه‌ی كرده‌وه و به خه‌تی خۆی "پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی"ی دوپاتكرده‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە نوسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی ده‌ستنوسی رابه‌ری ره‌وته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه زۆر به كورتی نوسیویه‌تی "نه رۆژهه‌ڵاتی و نه رۆژئاوایی .. حكومه‌تێک زۆرینه‌ی نیشتمانی".
ئه‌مه هه‌مان ئه‌و دروشمه‌یه كه موقته‌دا سه‌دری خاوه‌ن 74 كورسی له په‌رله‌مانی نوێی عێراق له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 بۆ داهاتوی عێراقی به‌رزكردوه‌ته‌وه.
دوپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ دیسان هادی عامری، سه‌ركرده‌ی دیاری ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی دژبه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوچه‌ی حه‌نانه له نه‌جه‌ف سه‌ردانی سه‌دری كرده‌وه.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن: به‌گوێره‌ی پێداگرییه‌كه‌ی سه‌در له‌سه‌ر ئه‌م دروشمه بێت، دیاره سه‌در به خواسته‌كانی عامری قایل نه‌بوه‌و عامری به ده‌ستی به‌تاڵ بۆلای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
PM:03:06:16/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 4016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت