مووچەی نۆ وەزارەت و دەستە دابەشدەکرێت

‌دابەشکردنی مووچە

وێستگەنیوز_

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە وێستگەنیوز-ی راگەیاند، ڕۆژی دووشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، دیوانی چاودێری دارایی، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە دابەشدەکرێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پارەی پێویست لەبەردەستبوو کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەستەی دەستپاکی و دەزگای مین ودەستەی وەبەرهێنانیش مووچەکانیان بۆ خەرجدەکرێت.
 
ئه‌گه‌رچی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، لە رۆژی 2ی ئه‌م مانگەوە دەستی پێکردووە، به‌ڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی لیستێکی تەواوەتی بۆ مووچە بڵاونەکردووەتەوە، ماوەی یەک هەفتەشە چەند جارێک گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنەکەیدا کراوه‌.





PM:03:02:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 20292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت