هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی و پارتی یەکدەگرن


وێستگەنیوز_ 

سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هەوڵەکان بەردەوامییان هەیە بۆ یەکخستنی هەردوو هێزی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کورستان، هەروەها چوار وڵاتیش بەژدارن لە پڕۆژەکەدا. 

لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی پارتی دیموکراتیی کوردستان، فەریق جەمال ئیمنکی، سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هەوڵەکان بەرەوپێشچوونی بەرچاویان بینیوە بۆ یەکخستنی هێزەکانی 70 و 80، تاوەکو هەموویان پێکەوە بچنە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە. 

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەیاساکە بەشێکە لە بەرنامەی چاکسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەویش بە بەژداری هەریەک لە وڵاتانی:  ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و ھۆڵەندا؛ ڕاوێژکارانی ئەو چوار وڵاتەش لە ئێستادا لەگەڵ تیمی بۆردی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە لە گفتوگۆدان و بەردەوامن لە گەشەپێدانی پڕۆژە یاساکە. 

فەریق جەمال ئاماژە بەوەشدەکات، سەرۆکی هەرێم بەپەرۆشە بۆ خێراتەواوبوونی پڕۆژەیاساکە و پاڵپشتی پڕۆژەیاساکەیە؛ هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بەپەرۆشە بۆ یەکگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام ئەمە بابەتێکی هەستیارە و کاتی پێویستە. 


PM:12:23:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو