کەشناسی؛ لە چەند شارێک بەفربارین دەستپێدەکات
وێستگەنیوز_
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینیی کەشوهەوای هەردوو ڕۆژی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022 و دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 بڵاوکردووەتەوە و ڕاشیگەیاندووە لە چەند شارێک بەفربارین دەستپێدەکات.
بەڕێوبەرایەتییەکە سەبارەت بە شاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022 کەش سارد و باراناویی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان؛ هەروەها ڕۆژی دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 کەش سارد و نمەباران دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.
ڕاگەیاندراوەکە دەربای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022 کەش سارد و باراناویی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان؛ هەروەها ڕۆژی دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 کەش سارد و باراناویی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە سەنتەری شارەکەدا و ناوچە شاخاوییەکان.
سەبارەت بە شاری دهۆک ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022 کەش سارد و باراناویی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان؛ هەروەها دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 کەش سارد و باراناویی دەبێت و ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەکەدا هەیە و تەواوی ڕۆژە لە ناوچەشاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
ڕاگەیاندراوەکە سەبارەت بە شاری هەڵەبجە ئەوەشی ڕوونکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022 کەش سارد و باراناویی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان؛ هەروەها دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 کەش سارد و باراناویی دەبێت و ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەکەدا هەیە.
بەڕێوبەرایەتییەکە باسی لە کەرکووکیش کرد و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022 کەش سارد و باراناویی دەبێت؛ هەروەها دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 کەش سارد و نمەباران دەبێت و ئەگەری هەیە تەرزەشی لەگەڵدا بێت، پاشنیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
AM:11:48:16/01/2022
ئهم بابهته 9204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت