نێچیرڤان بارزانی و باڵوێزی بەڕیتانیا کۆبوونەوە


وێستگەنیوز_

کەمێک لەمەوبەر سایتی فەرمیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی کانوونی دووەمی 2022، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ رایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزى به‌ر‌یتانیا له‌ عیراق و شاندەکەی کرد. 

هەواڵەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى عیراق، گفتوگۆى لایه‌نه‌كان بۆ هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌ت و پەیوەندی نێوان بەڕیتانیا و عێراق و هەرێمی کوردستان بووە. 

ئاماژەی بەوەشدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان لە عێراقدا؛ هەروەها باڵوێزی بەڕیتانیا ئەوەشی ڕاگەیاند، دۆستانی عێراق بەبایەخەوە لە کۆبوونەو و گفتوگۆی پارتە سیاسییەکانی عێراق دەڕوانن. 

هەروەها باسی لەوەش کرد، بەئامانجگرتنى باره‌گاى نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان و باره‌گاى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ به‌غدا، زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا و پرسی کۆچ و دۆخ ناوچەکە بەگشتی، تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون. 


AM:11:30:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو