بەغدا.. تەقینەوەیەک بارەگای سەرکردەیەکی هاوپەیمانی تەقەدومی بەئامانج گرت


وێستگەنیوز-

شەوی رابردوو تەقینەوەیەک بارەگای عەبدولکەریم عەبتان، سەرکردە لەهاوپەیمانی تەقەدومی لەباشوری بەغدا بەئامانج گرت، تائێستا زانیاری لەبارەی زیانەکان نەزانراون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق بە کەناڵی (العربیة)ی راگەیاندوە، لەناوچەی سەیدییەی باشوری بەغدا لەرێگەی بۆمبێكی چێنراوەوە  بارەگای عەبدولکەریم عەبتان، سەرکردە لەهاوپەیمانی تەقەدوم بەئامانج گیراوە، دواتریش دەستڕێژی گولـلە کراوە بەڵام تائێستا ئاماری زیانەکان نەزانراون.

لەماوەی 48 کاتژمێری رابردودا چەندین هێرشکراوەتەسەر بارەگای هاوپەیمانی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکایەتی دەکات، هاوکات بارەگای حزبەکانی عەزم و پارتیش لە بەغدا کراونەتە ئامانج.

لەو ماوەیەدا هێرشکرایە سەر بارەگای سێ پارتی هاوپەیمانیی رەوتی سەدر، کە سەرقاڵی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقە، لەگەڵ هێرشێکی موشەکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ناوچەی سەوز کە دوو برینداری لێکەوتەوە. "گرووپەکانی بەرگری"یش دەڵێن ئێمە لە پشت هێرشەکانەوە نین.


AM:08:04:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 5104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت