بنکەیەکی سوپای تورکیا لە نەینەوا بەمووشەک کرایە ئامانج

‌دیمەنی کردنەئامانجی سەربازگەکەی سوپای تورکیا

وێستگەنیوز-

شەوی رابردو سێ مووشەك ئاراستەی سەربازگەیەکی سوپای تورکیا لە پارێزگای نەینەوا کران و بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراقیش هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، شەوی رابردو سێ مووشەك ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا لە ناحیەی باشیك لە پارێزگای نەینەوا کران و، سەربازگەکەی تورکیاش بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناحیەی زێلکان لە باکووری چیای باشیک، لە ساڵی 2015وە کراوەتەوە، ئەوکاتە مەشق و راھێنان بە ھێزی حەشدی وەتەنی دەکرا، کە ھێزێکی سووننەی عێراقییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.




AM:07:30:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت