نرخی نەوت بەرزبووەوە
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەراورد بە دوێنێ شەممە بەرزبووەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیام نرخی نەوتی برێنت بۆ سەرووی 86 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 1.59 دۆلار بەرزبووەوە بە 86 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە 1.70 بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاویكردهوه، بەهۆی دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی مەترسیدارتر لەوەی پێشبینی دەکرا، بەهای نەوت لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە رۆژی دووشەممە 20ی کانونی یەکەم، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 86 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرەڕای ناجێگیری نەوت لە سەرەتای ساڵی 2022دا، بەڵام لە ساڵی 2021دا بەهای نەوت گەورەترین گەشەی ساڵانەی بەخۆیەوە بینی کە لە 2016ەوە هاشێوەی نەبووە.
AM:07:29:16/01/2022
ئهم بابهته 2944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت