ناوەندێکی توێژینەوە: چاوەڕێ دەکرێت کوردستان بکەوێتە بەردەم مەترسی
مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر
وێستگەنیوز_
ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "سەدر باوەڕی بە مەرکەزیەتێکی توند هەیە و ڕێکەوتنەکەی پارتیش زارەکیە بۆیە چاوەڕێ دەکرێت کوردستان بکەوێتە بەردەم مەترسی".
لە ڕاپۆرتێکدا کە ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر بڵاویکردۆتەوە، ئەمرۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، ئەوەی خستۆتەڕوو، " سه‌در پێیوایه ده‌بێ عێراق بگه‌ڕه‌ندرێته‌وه قوڵاییه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی ونزیكبێته‌وه له جیهانی عه‌ره‌بی، هه‌ر بۆیه سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له سعودیه ومیسر وئیمارات وئوردنی كردوه وپه‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌هێزكردوه".
ناوەندەکە دەشڵێت، "موقته‌دا سه‌در زۆر سه‌رسامه به نمونه‌ی حوكمڕانی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ داهاتووی عێراق وهه‌رێمی كوردستان كه‌چوونه به‌ره‌و كوده‌تا وبه‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان وكۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی یه‌ك كه‌س و به‌كارهێنانی هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌كو په‌یژه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانی وپاشان فڕێدانیان. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌شدا داوای (حكومه‌تی زۆرینه) ده‌كات".
ناوەندەکە هەندێک هەڵوێستی سەرکردایەتی کورد بە "هەڵە" ناودەبات و دەڵێت، "ده‌رهێنانی عێراق له‌به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیاده‌ی ته‌واوی عێڕاق و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێك بێ ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی وهه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تی وله‌ده‌ستدانی زیاتر له‌نیوه‌ی خاكی كوردستان، راگه‌یاندنی ئابوری سه‌ربه‌خۆ به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گه‌نده‌ڵی رێكخراو ودزینی ماڵی هاوڵاتیان".
باسیلەوەشکردووە، "ئه‌م هه‌ڵانه‌ش دوو پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی له‌پشت بوو، یه‌كه‌میان خۆویستیه‌كی بێڕاده‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد، دوه‌میشیان نه‌شاره‌زاییه‌كی بێ سنور له هاوكێشه و ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پرسی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی".
دەقی توێژینەوەکە:
ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر:
بەهۆی ڕێکەوتنی بارزانی و سەدر مەترسی گەورە کەوتە سەر ئاییندەی کوردستان
ناوەندی توێژینەوەێ ستاندەر لە نوێترین توێژینەوەیدا شیکار سیناریۆکانی بەردەم کوردستان دەکات لە پەراوێزی ڕێکەوتنی بارزانی لەگەڵ سەدر.
ستاندەر پێی وایە سەدر باوەڕی بە مەرکەزیەتێکی توند هەیە و ڕێکەوتنەکەی پارتیش زارەکیە بۆیە چاوەڕێ دەکرێت کوردستان بکەوێتە بەردەم مەترسی
دەقی توێژینەوەکە بخوێنەوە
لێكه‌وته‌كانی هاوپه‌یمانی سه‌در وپارتی وسونه‌كان
له‌سه‌ر داهاتووی هه‌رێمی كوردستان
توێژینه‌وه‌ی ژماره (43)
به‌سه‌رپه‌رشتی بۆردی توێژینه‌وه‌ی ده‌زگای ستانده‌ر
سه‌رۆكی بۆرد: پرۆفیسۆر د.كتۆر رعد رفعه
بۆردی توێژینه‌وه‌ی ستانده‌ر:
ئه‌نجومه‌نێكی زانستی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی سیاسیه، گرنگی ده‌دات به ره‌هه‌نده سیاسیه‌كانی دیارده و ئاریشه‌كان. ئامانجی به‌رچاوڕوونی داڕێژه‌رانی پلان وبڕیارده‌رانی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئاگابوون له هاوكێشه كاریگه‌ره‌كانی ناوخۆیی وهه‌رێمی وجیهانیه‌كان.
هه‌ڵه ستراتیژیه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد:
هه‌ڵه ستراتیژیه‌كانی كورد له بیست ساڵی رابردوو زۆرن، به‌ڵام سیانیان له‌هه‌مویان گه‌وره‌تر وزه‌قترن:
1- ده‌رهێنانی عێراق له‌به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیاده‌ی ته‌واوی عێڕاق.
ه- ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێك بێ ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی وهه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تی وله‌ده‌ستدانی زیاتر له‌نیوه‌ی خاكی كوردستان.
3- راگه‌یاندنی ئابوری سه‌ربه‌خۆ به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گه‌نده‌ڵی رێكخراو ودزینی ماڵی هاوڵاتیان.
ئه‌م هه‌ڵانه‌ش دوو پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی له‌پشت بوو؛ یه‌كه‌میان خۆویستیه‌كی بێڕاده‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد، دوه‌میشیان نه‌شاره‌زاییه‌كی بێ سنور له هاوكێشه وئالۆزیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وپرسی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
ئیستاش هه‌ڵه‌یه‌كی تری سیاسی له قۆناغی دروستبونه، ئه‌ویش هاوپه‌یمانی سه‌در وپارتی وسونه‌كان ولێكه‌ته خراپه‌كانیه‌تی له‌سه‌ر داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.
ستراتیژیه‌تی موقته‌دا سه‌در بۆ داهاتووی عێراق:
یه‌كه‌م: سه‌در پێیوایه ده‌بێ عێراق بگه‌ڕه‌ندرێته‌وه قوڵاییه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی ونزیكبێته‌وه له جیهانی عه‌ره‌بی، هه‌ر بۆیه سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له سعودیه ومیسر وئیمارات وئوردنی كردوه وپه‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌هێزكردوه.
دووه‌م: سه‌در پێیوایه ده‌بێ عێراق ببێته‌وه ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی ودووركه‌وێته‌وه له پێناسی مه‌زه‌بی ونه‌ته‌وه‌یی وبه‌شبه‌شێنه‌ی ناوچه‌یی. بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار داوای كردوه هه‌موو سنوره‌كانی عێراق له باشوه‌ره‌وه تا باكور له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ته‌نها سوپای عێراقی وهێزی پاراستنی سنور بێت.
سێیه‌م: له‌و كاته‌ی سه‌در خاوه‌نی میلیشیای سه‌رایای سه‌لامه (مه‌زه‌نده ده‌كرێن به سی هه‌زار چه‌كدار)، داوا ده‌كات گشت میلیشیا شیعه‌كان وكوردیه‌كان –مه‌به‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌یه- هه‌ڵبه‌وشێنه‌وه وهه‌مووی بكه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی ناوه‌ندی له سوپای عێڕاقی وده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
چواره‌م: موقته‌دا سه‌در زۆر سه‌رسامه به نمونه‌ی حوكمڕانی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ داهاتووی عێراق وهه‌رێمی كوردستان كه‌چوونه به‌ره‌و كوده‌تا وبه‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان وكۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی یه‌ك كه‌س وبه‌كارهێنانی هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌كو په‌یژه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانی وپاشان فڕێدانیان. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌شدا داوای (حكومه‌تی زۆرینه) ده‌كات.
زۆر روونه ئه‌و ته‌وه‌رانه گوزارش له گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق ده‌كات بۆ پێش ساڵانی 2003؛ بۆیه هه‌ریه‌كه له جیهانی عه‌ره‌بی و توركیاش به‌پله‌ی یه‌ك پشتیوان وپالنه‌ریشن بۆ ئه‌م ئه‌جێندایانه‌ی سه‌در. له‌هه‌مان كاتدا، ئه‌م ره‌وته دژ به ئێرانیش نیه؛ چونكه سیسته‌می زۆرایه‌تی كه سه‌در بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، پارسه‌نگ به‌لای شیعه‌دا ده‌بات له پێكهاته‌كانی عێراق ( 52% شیعه، 22% سونه، 20% كورد و 6% پێكهاته‌كانی تر).
هه‌روه‌ها سونه‌ش به‌حوكمی پاڵپشتی ده‌وڵه‌ته‌كانی كه‌نداو وهاوبه‌شبوونی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ شیعه‌كان، زه‌ره‌مه‌ند نابن له‌م سیسته‌مه زۆرینه‌ی سه‌در. ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه كورده؛ چونكه ده‌بێته هۆی:
1- نه‌مانی ته‌وافوق له‌عێڕاق.
2- گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ركه‌زیه‌ت بۆ عێڕاق ولاوازبونی فیدراڵیه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
3- گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌لسفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ربی یان ته‌وفیق وهاوته‌ریببونی نه‌ته‌وه ومه‌زهه‌ب.
دۆخی ئێستای هه‌رێم وچاره‌نوسی كورد:
له‌قۆناغی ئێستادا، چەند پێشهاتێكی نوێ رووی لەرۆژهەلاتی ناوەڕاست كردوه، بەتایبەتی لەدەوروبەری كوردستان به‌ڕێوه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردوە خوێندنەوەیەكی نوێ بۆ پێگەو داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بخەملێ، له‌وانه‌ش:
1- هاتنی ئیداره‌ی بایدن له‌دوای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خراپی ترامپ.
- لاوازبونی ململانێی نێوان ئیران وئەمریكا وكشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه.
3- جوڵاندنی چوار دۆسیەی هه‌ستیار له‌لایه‌ن توركیاوه: (میساقی میللی، سیڤەر، لۆزان، ویلایەتی موسل). هه‌روه‌ها دەستتیوەردانەكانی توركیا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست وكوردستان، به‌تایبه‌تریش جوڵاندنی دۆسیه‌ی لۆزان بۆ ساڵی 2023.
4- خۆپیشاندان دژی حزبە كلاسیكیەكانی عێراق وكوردستان و بڕیاڕی دەركردنی هیزەكانی ئەمریكا.
5- سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی ره‌وت وته‌یاری عروبی له‌ناو پێكهاته‌ی شیعه جگه له سونه‌كانیش.
6- له‌ناوخۆی كوردستانیش به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵی وداڕزانی ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆنیش. گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌نگی (پ د ك) 17% خه‌ڵكی كوردستانی ماوه ویه‌كیتیش له 8% وئه‌وانیتریش له‌خوارووی ئه‌وانن.
7- هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی نالۆژیكی ده‌سه‌ڵاتی كوردی.
ئه‌و پێشهاتانه هه‌مووی نه‌رێنی وسه‌لبی نیه، هه‌ندێكی كاریگه‌ری باشی هه‌یه، وه‌ك ئیداره‌ی ئیستای ئه‌مریكا تاڕاده‌یه‌كی باش له قازانجی كورده وتا راده‌یه‌كیش له‌گه‌ل توركیا دۆست نیه.
هه‌ندێك پیشهاتیش هه‌یه زۆر مه‌ترسیداره، به‌تایبه‌تی به‌دكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆی. بۆیه هه‌ر هه‌نگاوێكی كوردی ده‌بێت زۆر وورد ودیراسه‌كراو بێت، پێویست بوو سه‌ركردایه‌تی كورد لێكۆڵینه‌وه‌ی بكردبا له‌سه‌ر ئه‌و فاكته‌ر وهۆكارانه‌ی بونه هۆی به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێم تا گه‌یاندیه ئاستی نێوده‌وله‌تی وكیانی یاسایی وسیاسی، تا راده‌ی هه‌رێم گه‌یشته ئاستێك كه له‌كۆڕبه‌ند وكۆبونه‌وه جیهانیه‌كان ناوی به‌غداو هه‌ولێر به‌یه‌كه‌وه ده‌هات.
گرنگترین گۆڕانكاری دوای روخانی رژێمی به‌عس هاته كایه‌وه، بریتی بوو له‌به‌رپابوونی سیسته‌می ته‌وافوقی، بنه‌چه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ش له‌وه هاتوه كه پێكهاته‌ی عێراق له دوو ڕه‌گه‌زی (كوردی و عه‌ره‌بی)یه‌وه وه‌رچه‌رخا بۆ سێ پێكهاته‌ی (شیعه‌و سونه‌و كورد). له‌یه‌كه‌مدا بووه هۆی مه‌ركه‌زیه‌تێكی عه‌ره‌بی زال به‌سه‌ر كورد وئه‌نفال وكیمیاوی وته‌عریب و وێرانبونی كوردستانی لێكه‌وته‌وه، له‌دووه‌میشدا فیدراڵی وده‌ستورێكی زۆر له‌قازانجی كورد به‌هاوبه‌شی له حوكم و ماده‌ی 140 و وزۆر پرسی باشیتری لێكه‌وته‌وه.
ئێستا ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی (پ د ك) وسه‌در وسونه‌كان رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌یه، بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌وافوق وجیگرتنه‌وه‌ی به "حكومه‌تی زۆرینه" وگه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ باری یه‌كه‌می پێش روخانی رژێمی سه‌ددام.
له بنه‌ڕتدا سیسته‌می ته‌وافوق زۆر قووڵتر‌و فراوانتره له سیسته‌می فیدرالی، یان ووردتر پێویسته بگوترێ: سیسته‌می ته‌وافوقی نه‌مێنێ، فیدڕاڵیه‌ته‌كه‌ش به‌ره‌و حوكمه‌زاتیه كۆنه‌كه وه‌رده‌چه‌رخێ.
سروشتی رێكه‌وتنه‌كانی كورد:
پیشتریش (پ. د. ك) رێكه‌وتنی له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانی تری عیراقی ئه‌نجامداوه وشكستی هێناوه، هه‌ر له‌ده‌رئه‌نجامی ریكه‌وتنی پارتی له‌گه‌ڵ مالیكی له 8/8/2010، مالیكی بوو به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق ودواتر رێكه‌وتنه‌كه‌یان گه‌یشته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه وبارزانی رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر مالیكی بۆ خولێكی تر ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وا ده‌وڵه‌تی كوردی راده‌گه‌یه‌نێ".
ئیستاش ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ته‌ی بارزانی وسه‌در وسونه‌كان چاوه‌ڕوان ناكرێت درێژه بكێشێ؛ به‌تایبه‌ت رێكه‌وتنێكی نوسراو نیه به‌ڵكو زاره‌كیه، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكه‌وتنه ته‌نها له‌سه‌ر پۆسته وبۆ پۆسته نه‌ك ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی وستراتیژی گه‌وره‌ی له‌پشته‌وه بێت وه‌ك ئاینده‌ی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان وماده‌ی 140 وئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی هێزی پێشمه‌رگه وهتد...
ره‌نگه له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریش درزی تێبكه‌وێ. كورد به‌و په‌رته‌وازیه وپارتیش به‌و ئامانجه حزبی وبچوكانه وسه‌دریش به‌و ستراتیژیانه‌ی كه له سه‌روو باسكران، پانتایی هاوبه‌شی كه‌میان له نێوانه؛ بۆیه واچاوه‌ڕوان ناكرێ ئه‌م رێكه‌وتنه زۆر درێژه بكێشێ. به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كورد زه‌ره‌ر وزیانێكی زۆری تر به‌هه‌رێم ده‌كه‌وێت وپاشان سه‌ركردایه‌تی كورد به‌گشتی وپارتی به‌تایبه‌ت د‌رك به‌مه‌ترسیه گه‌وره‌كانی ئه‌م جۆره رێكه‌وتنانه ده‌كه‌ن.
گرنگترین مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م رێكه‌وتنه بۆ داهاتووی هه‌رێم:
یه‌كه‌م: بچوكبونه‌وه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی وستراتیژیه‌كانی كورد بۆ چه‌ند پۆست وبڕه‌پاره‌یه‌ك وچه‌ند ئیمتیازێكی حزبی وشه‌خسی.
دووه‌م: لاوازبونی زیاتری پێگه‌ی ده‌ستوری ویاسایی وسیاسی قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌ناو عێڕاق.
سێیه‌م: لاوازبونی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ووڵاتانی ناوچه‌كه وجیهان.
چواره‌م: ئه‌گه‌ری كۆنتڕؤڵ كردنی سیاسی وئه‌منی وسه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی بۆ هه‌ندێك ناوچه وشاری هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م: ئه‌م جۆره رێكه‌وتنه رێخۆشكه‌ره بۆ دروستكردنی نوێنه‌ری كوردی كارتۆنی له‌به‌غدا وه‌كو سه‌رده‌مه‌كانی پێش ساڵی 2003.
شه‌شه‌م: پارتی به‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌در خۆی كرده به‌شێك له‌ململانێی سه‌ختی ناوخۆی شیعه‌كان وده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی كه ئه‌گه‌ری زۆره خۆی توشی تؤڵه‌ی سیاسی بكاته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه.
حه‌فته‌م: ئه‌گه‌ری زۆره بانگه‌وازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه بكرێت.
هه‌شته‌م: زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وته دیپلۆماسی وسیاسی وئیداری وداراییانه‌ی به‌ده‌ستهاتوه له سیسته‌می ته‌وافق، ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی هه‌یه له‌حكومه‌تی زۆرینه.
هه‌ولێر
14/1/2022
PM:12:40:15/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 6200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت