بەهۆی بەفر بارینەوە چەند رێگایەک دادەخریت


وێستگەنیوز- 

لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەفردەبارێت و هەریەک لە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران، سیدەکان گرتووەتەوە، بەو هۆیەشەوە هاتووچۆ لە رێگەی چۆمان-حاجی ئۆمەران ئەستەم بووە و لە سەری بەردیش هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان سۆران-سیدەکان وەستاوە.
 
خوسرەو سادق، بەڕێوەبەری رێگەوبانی سۆران بە رووداوی راگەیاندووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە زۆربەی رێگەی ناوچە سنووری و شاخاوییەکان بەفر باریوە و تیمەکانیان راسپاردوون سبەی کاتژمێر حەوتی بەرەبەیان دەست بە راماڵینی بەفر بکەن، بۆ ئەوەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل پەکی نەکەوێت و سبەی شەممە سێ تیمی راماڵینی بەفر لە تەواوی رێگەکان دەستبەکاردەبن.
 
هاوکات بارانبارین بۆ دووەم رۆژی لەدوای یەک لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کورستان بەردەوامە، ئەمشەو لە هەولێر بەهۆی بارانی زۆرەوە لە بەشێک لە گەڕەکەکان لافاو دروستبوو.
 
بەپێی راگەیێندراوی کەشناسی بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بارانبارینى 12 كاژمرى رابردووى هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێمی کوردستان بەمشێوەیە بوون:
 
هه‌ولێر 13.2 میلیمەتر
پيرمام 18.4 میلیمەتر
شه‌مامك 4.4 میلیمەتر
سلێمانى 2.7 میلیمەتر
چه‌مچه‌ماڵ 4.6 میلیمەتر
دهۆك 5.6 میلیمەتر
زاخۆ 1.9 میلیمەتر
بارزان 13.0میلیمەتر
بازيان 9.0 میلیمەتر
ده‌ربه‌نديخان 1.4 میلیمەتر
دووكان 9.2 میلیمەتر
حاجى ئۆمه‌ران 4.6 میلیمەتر
هه‌ڵه‌بجه‌ 5.4 میلیمەتر
هەڵشۆ 22.0 میلیمەتر
مه‌يدان 0.2 میلیمەتر
سۆران 13.0 میلیمەتر
پێبجوێن 29.2 
ماوه‌ت 22.4 میلیمەتر
قه‌ڵادزێ 34.0 میلیمەتر
سمێلان 4.6 میلیمەتر
مێرگه‌سۆر 8.4 میلیمەتر
چۆمان 3.6 میلیمەتر
كەركووك 0.3 میلیمەتر


AM:08:29:15/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 7156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت