نرخی نەوت بەرزبوویەوە


وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، بەراورد بە دوێنێ هەینی نرخی نەوت بۆ خوار 85 دۆلار دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بۆ سەرووی 86 دۆلار بەرزبووەوە.
 
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 1.89 دۆلار بەرزبووەوە بە 86 دۆلار و 36 مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە 1.70 بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ''بەهۆی دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی مەترسیدارتر لەوەی پێشبینی دەکرا، بەهای نەوت  لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە رۆژی دووشەممە 20ی کانونی یەکەم، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 81 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرەڕای ناجێگیری نەوت لە سەرەتای ساڵی 2022دا، بەڵام لە ساڵی 2021دا بەهای نەوت گەورەترین گەشەی ساڵانەی بەخۆیەوە بینی کە لە 2016ەوە هاشێوەی نەبووە.


AM:07:46:15/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 16112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت