بەرپرسێکی پارتی لەبەغدا: لەهەوڵێکی تیرۆرکردن رزگارم بوو

‌مەهدی عەبدولکەریم

وێستگەنیوز-

مەهدی عەبدولکەریم، وتەبێژی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلەوە دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلەکەی کراوە و لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بووە.

مەهدی عەبدولکەریم لەلێدوانێکدا بەمیدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندوە، لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلەوە تەقە لەکاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کراوە لەشەقامی گشتی قەناتی بەغدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "پاسەوانەکانی بەرپەچی هێرشە تیرۆرستییەکەیان داوەتەوە، چەکدارەکانیش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون".

بەغدا 24 کاتژمێری زەحمەتی بەڕێکرد و تێیدا هێرشکرایە سەر بارەگای سێ پارتی هاوپەیمانیی رەوتی سەدر، کە سەرقاڵی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقە، لەگەڵ هێرشێکی موشەکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ناوچەی سەوز کە دوو برینداری لێکەوتەوە. "گرووپەکانی بەرگری"یش دەڵێن ئێمە لە پشت هێرشەکانەوە نین.


PM:05:33:14/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 5372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت