بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای دوو حزب لەبەغدا کرانە ئامانج

‌بارەگای تەقەدووم

وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بارەگای ھاوپەیمانێتییەکانی تەقەدووم و عەزم لە ناوەراستی بەغدا ھێرشیان کرایە سەرو کرانە ئامانج، بێ ئەوەی ھیچ زیانێکی گیانیان بە دواوە بێت.

بەپێی زانیارییەکان هێرشی یەکەم بۆ سەر هاوپەیمانێتییەکەی محەمەد حەلبووسی بووە لە ناوچەی ئەعزەمییەی بەغداد و هێرشی دووەم بۆ سەر هاوپەیمانێتییەکەی خەمیس خەنجەر بووە لە ناوچەی یەرمووک و هێرشەکەی سەر بارەگای هاوپەیمانێتی تەقەدوم لەرێگەی بۆمبی دەستییەوە بووە و هەڵدراوتە ناو بارەگاکەوە و زیانی ماددی بە بیناکە گەیاندووە.

هێرشی دووەم کە بۆ بارەگای هاوپەیمانێتی عەزم بووە لە ناوچەی یەرمووک تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووبێت یاخود بۆبی دەستی بێت هاوشێوەی هێرشەکەی ناوچەی ئەعزەمییە.

دوای ھێرشەکەش ھاوپەیمانی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی ھێرشەکەی کردوو ڕایگەیاند، ھێرشەکە بە نارنجۆکی دەستی ئەنجام دراوە و تەنھا زیانی ماددی بەدواوە بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کردەوە ''تیرۆیستییە'' ھاوکاتە لەگەڵ ئەو دەستکەوتە گەورانەی کە حزبەکەیان بەدەستی ھێناوە لەگەڵ ھاوبەشە سیاسییەکانیان لە پێناو عێراقێکی ئارام و پێشکەوتوودا.


AM:09:58:14/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 5880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت