موقتەدا سەدر: هێرشەکان كشانه‌وه‌ی ئەمریکا لە عێراق دواده‌خات
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر
وێستگەنیوز-
رێبەری ڕەوتی سەدر، لەبارەی هێرشی مووشەکی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ڕایگەیاند، ئه‌و هێرشانه‌ی دەکرێنە سەر باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا كشانه‌وه‌ی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دواده‌خات.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا بڵاویکردەووە، ''با ئەو دەنگانە کپ بکەین کە خەڵک و وڵات و ئاسایشی نیشتیمانی دەخەنەمەترسییەوە و چەند لایەنێک هەن کە بانگەشەی بەرگری دەکەن و هێرش دەکەنە سەر ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەبێت بزانن کارەکانیا دەبێتە هۆی بوونە قوربانی خەڵکانی ئاسایی و تێکشکاندنی ئاداب.''
ئەوەشیخستۆتەڕوو، ''ئەو گرووپانە بە ئەنجامدانی ئەم کارانەیان هۆکار دەدەن بەدەستەوە بۆ ئەوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دوابخەن.''
هه‌ر دوای ئه‌و هێرشه‌کە، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌لایه‌ن گروپه 'تیرۆرستیه‌كانه‌وه' كرایه ئامانج كه ئه‌و گروپانه كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئاسایشی عێراق و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی لاواز بكه‌ن".
AM:08:46:14/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت