لە بەریتانیا شوێن پێێ دایناسۆر دەدۆزرێتەوە
کنە و پشکنینی شوێنەوارناسان
وێستگەنیوز_
بەپێی هەواڵێک، زانایانی شوێنه‌وارناسی لە بەریتانیا، "شوێن پێی دایناسۆرێكیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 200ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه"، ئاماژە بەوەشکراوە، "دەتوانن بگه‌نه یه‌كه‌م باوانی ئه‌و دایناسۆره".
بەشی ئینگلیزی وێبسایتی Sky News کە پێگەکەی لە بەریتانیایە رۆژی هەینی ئاشکرایکردووە، "زانایانی شوێنه‌وارناسی شوێن پێی دایناسۆرێكیان له باشوری وێڵز له بەریتانیا دۆزیوه‌ته‌وه، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ زیاتر له 200 ملیۆن ساڵ پێش ئیستا ده‌گه‌ڕێته‌وه".
وێب سایتەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، "شوێنه‌وارناسان له مۆزه‌خانه‌ی سروشتی مێژووی وێڵز رایانگه‌یاندووه، له‌و بڕوایه‌دان شوێن پێی ئه‌و دایناسۆره‌ی كه دۆزراوه‌ته‌وه رێڕه‌وی كۆچی دایناسۆره‌كان بوبێت، كه له‌وانه‌یه یان شوێن پێی دایناسۆری سۆراپادس یان پرۆسۆراپادس بێت له سه‌رده‌می سه‌ره‌تایی ژیانی دایناسۆره‌كان".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "پرۆفیسۆر پاولا بارێت و سوزانا مایدمێنت پزیشكی شوێنه‌وارناسی كه سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و شوێن پێیانه ده‌كه‌ن، "له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و شوێن پێیانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی دایناسۆره‌كان له‌سه‌ر زه‌وی".
PM:05:22:01/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت