پیسترین 5 كه‌لوپه‌لی ناوماڵ
وێستگه نیوزـ
خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی WeChatی چینی پیسترین و قێزه‌ونترین كه‌لوپه‌له‌كانی ناوماڵیان ئاشكراكرد كه میكرۆب و به‌كتریای زۆر مه‌ترسیداریان پێوه‌یه.
خوێنه‌رانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌ڵێن به‌پله‌ی یه‌كه‌م سه‌لاجه قێزه‌ونترین كه‌لوپه‌لی ماڵه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای سه‌لاجه زۆر نزمه، ئه‌مه یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌ڵه‌كه‌بونی به‌كتریا كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له پله‌ی گه‌رمای 0 بۆ 45 پله‌ی سه‌دی بژین.
خوێنه‌ره‌كان ده‌ڵێن كه له یه‌ك سانتیمه‌تر چوارگۆشه‌ی ناو سه‌لاجه‌دا 11 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌كتریا كۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش زۆر له ژماره‌ی ئه‌و به‌كتریایه زیاتره كه له‌سه‌ر سیفۆنی ته‌واڵێت هه‌یه.
له پله‌ی دووه‌میشدا باس له جلشۆر كراوه كه به‌پێی پسپۆڕانی ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵكردن و خۆپارێزی له نه‌خۆشی، زۆرترین به‌كتریا و كه‌ڕوو له جلشۆردا كۆده‌بێته‌وه، پله‌ی سێیه‌میش ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه هاتوه كه و ده‌وترێت ئه‌و ئامێرانه ئه‌و به‌كتریایانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بنه‌هۆی هه‌ڵامه‌ت.
له پله‌ی چواره‌مدا دووشی حه‌مام ئاماژه‌ی پێدراوه كه نه‌ك ته‌نها كه‌ڕوو كۆده‌كاته‌وه به‌ڵكو به‌كتریا و مكیرۆبێكی زۆریش كه له‌وانیه ببنه هۆی سكچون و نه‌خۆشیی دیكه.
دوا قێزه‌ونترین شوێنی ماڵ، چێشتخانه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌و رووپۆشه‌ی ده‌درێت به‌سه‌ر ئامێری چێشتلێناندا كه پیسییه‌كی زۆری له‌سه‌ر كۆده‌بێته‌وه.
PM:10:28:27/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 5420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت