داواکارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەن کە پاسپۆرتەکەیان تەواو بووە بەپەلە پاسپۆرتەکەیان وەربگرنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان سەرقاڵی پاکتاوکردن و جەردکردنی ئامار و کار و چالاکیەکانیانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لەو ھاوڵاتیانە دەکەن کە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە و نەچوون بۆ وەرگرتنەوەی، پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.
لەبارەی وادەی وەرگرتنەوەکەشییەوە، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، "هاوڵاتییان بە پەلە پێش سەری ساڵی تازە سەردان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان."
PM:07:48:05/12/2021
ئهم بابهته 2168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت