فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سوپای عیراق پێشمه‌رگه به هانای گوندی لهێبانه‌وه چوو
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له سنووری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ ره‌تیده‌كاته‌وه گوندی لهێبانی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان چۆڵكرابێت و ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه و چه‌ند هه‌مه‌رێك به هانای دانیشتوانی گونده‌كه‌وه چوون.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو، لە گوندی لهێبان ناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای کەرکوک داعش هێرشیکرد و دانیشتوانی ناوچەکەش رووبەڕوویان بوونەوە، ده‌نگۆی چۆڵكردنی گونده‌كه بڵاوكرایه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق نه‌چوون به هانایانه‌وه، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش روونكردنه‌وه ده‌دات.
رائید سه‌ردار مالوومه‌یی، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له سنووری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: گوندی لهێبان چۆڵ نه‌كراوه، یه‌ك دوو ماڵ له ترسی داعش رۆیشتوون و ئه‌وانی تر ماونه‌ته‌وه له گونده‌كه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌پێی رێككه‌وتنێك له نێوان سوپای عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی هه‌مه‌ڕ بۆ پاراستنی گونده‌كه له چه‌كدارانی داعش بۆ گونده‌كه به‌ڕێكراون.
وتیشی: "ئه‌و گونده ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 30 ماڵه، سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی پارێزگای كه‌ركوكه".
له باره‌ی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌وه وتی: "دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه جێگیر نییه، دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له دڵه‌ڕاوكێدان و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه چه‌كدارانی داعش هێرشیان بكه‌نه‌سه‌ر، به‌ڵام پێشمه‌رگه به رۆح و گیانی خۆی پارێزگاری‌یان لێده‌كات".
به وته‌ی رائید سه‌ردار، له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا سوپای عیراق و پێشمه‌رگه ده‌ست به ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن بۆ كێوماڵكرنی چه‌كدارانی داعش له سنووره‌كه.
شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر گوندی لهێبان لە ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکوک و شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هاوڵاتیانی گوندەکە و چەکدارانی داعش روویداوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی 2ی ئەم مانگە، چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر گوندی خدرجیجە لە بناری قەرەچوغ، لە ئەنجامدا 13 پێشمەرگە و ھاوڵاتی مه‌ده‌نی شەھید بوون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
دوێنێش، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە رێکكەوتن لەسەر كاری هەواڵگری و زیادكردنی هاوكارییەكان لە نێوان هێزەكانیاندا، هاوکات، وەزارەتی پێشمەرگە وتی، "لە بەیانییەوە پلان دادەنرێت تا ئۆپراسیۆنی هاوبەش دژی داعش ئەنجام بدرێت."
PM:06:36:05/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 6856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت