برایه‌كی كاوه‌ گه‌رمیانی له‌زاری بكوژه‌كه‌یه‌وه‌: دوو گەورە بەرپرسی یەکێتی دەستیان ھەبوە لە پیلانی شه‌هیدكردنی کاوەدا


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ یادی هەشتەمین ساڵەی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی لەسەر گڵکۆی شه‌هیدی ناوبراو قه‌زای كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو، براكه‌ی شه‌هید كاوه‌ گه‌رمیانی له‌ زاری بكوژه‌كه‌یه‌وه‌ ئاشكرایكرد كه‌ " دوو گەورە بەرپرسی یەکێتی دەستیان ھەبوە لە پیلانی شه‌هیدكردنی كاوه‌دا هه‌بووه‌"، هاوكات خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی كاوه‌ گه‌رمیانیش به‌ زیندانیانی بادینان به‌خشرا.

مه‌راسیمه‌كه‌ بە ئامادەبوونی کەسوکارەکەی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی بەڕێوەچوو، کاروان ئەحمەد، برای شەھیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی وته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ و وتی " لە زیندان و ئەو کەسەی بە تۆمەتی کوشتنی کاوە دەستگیر کراوە پێی گوتوون کە دوو گەورە بەرپرسی یەکێتی لە پشت تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانەوە بوون و ئەوان ھاندەری بوون بۆیە ئەو پشت ئەستور بوە و کاوەی شەھید کردوە".

کاروان ئاشكرایكردوه‌ كه‌ "زیندانییه‌کە مانگێک پێش ئێستا بە ته‌له‌فۆن قسەی لەگەڵ کردون و گوتویەتی ئەو شەوەی ھاتونەتە سەر ماڵی کاوە کەسێکی تریشی لەگەڵ بوە بەڵام ئەو ئێستا لە ژیاندا نەماوە."

كاروانی برای كاوه‌ گه‌رمیانی ده‌ڵێت كه‌ بكوژه‌كه‌ وتوشیەتی "لە گرتوخانەوە ھەموو شتێک ئاشکرا دەکەم و پەردە لەسەر ڕووی ڕاستی ئەو ڕوداوە ھەڵدەماڵم".

هەر لە درێژەی مەراسیمەکەدا چەند وتارێک لەلایەن، نوێنەری شەهیدانی 17ی شوبات و ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکانی مەدەنی و هاوڕێکانی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی پێشکەشکرا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا هەشتەمین خەڵاتی کاوە گەرمیانی، بەخشرایە دەستگیرکراوانی بادینان و سەفوان سورچی، ڕۆژنامەنوس وەک نوێنەری دەستگیرکراوانی بادینان خەڵاتەکەی وەرگرت.


PM:05:45:05/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 3692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو