كۆرۆنا له هه‌رێم: سێ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
به‌پێپی ئاماره‌كانی 24 كاتژمێری رابردوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، له‌و ماوه‌یه‌دا سێ كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 3 توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا و حاڵه‌ته‌كانی توشبونیش به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیون، به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌نها 162 حاڵه‌تی نوێی توشبون تۆماركراون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 3491 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌و 401 توشبوی په‌تاكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
PM:07:13:04/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 3684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت