وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شكانی عێراق له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕوبونه‌ویه‌ داعش رێككه‌وتن

‌ئەرشیف

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌فدی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئه‌مڕۆ شممه‌ كۆبوه‌وه‌ و تیایدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کاری هاوبەش بکەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی داعش.  

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتوه‌" کۆبونەوەیەکی سەربازی و ئەمنی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو و گفتوگۆکرا لەبارەی یەکخستنی هەوڵە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش و لێکتێگەیشتنی ئەمنی و سەربازی لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند."   

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ لە کۆبونەوەکەدا هەردوولا کۆک بوون لەسەر هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ شەڕی تیرۆریستانی داعش و بەردەوامبون لە کۆبونەوە دووقۆڵییەکانی نێوان سەرکردە سەربازییەکانی هەردوولا.   


PM:05:35:04/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 2260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت