جەعفەر شێخ مستەفا: داعش شێوەی شەڕەکانی گۆڕیوە پێویستە ئێمەش شێوازی روبەڕوبونەوەمان بگۆڕین
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
وێستگە نیوز-
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو هێزانەی داعش لە پشتی سوپای عێراقییەوە دزە دەکەن و دێنە ناوەوە و دەست لە پێشمەرگە و دانیشتوانی ناوچەکە دەوەشێنن و دەگەڕێنە دواوە. دەشڵێت، ''داعش شێوەی شەڕەکانی گۆڕیوە، لەبەرئەوە پێویستە ئێمەش شێوازی رووبەڕووبوونەوەمان بگۆڕین".
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، ''ئەو پەلامارانهی داعش ئهنجامی دهدات، هەمووی بە پارتیزانی دەیکات، پەلامارەکانی لەپێناو گرتنی رووبهرێكی دیاریكراوی جوگرافیا نییە، بەڵکو لەپێناو ئەوەدایە زۆرترین ژمارە بکوژێت، بریندار بکات و چەك و تەقەمەنیی پێ سەرف بکات. لەبەر ئەوە پێش هەموو شتێك ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێویستمان بە مەشقپێکردن و پڕچەککردن و چاککردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە هەیە. بەجۆرێك راهێنانیان پێ بكرێت، چۆن روبەڕووی ئەمجۆرە شەڕە ببنەوە کە ئەمڕۆ داعش دەیکات".
باسیلەوەشکردووە، ''ئەو هێزانەی داعش لە پشتی سوپای عێراقییەوە دزە دەکەن و دێنە ناوەوە و دەست لە پێشمەرگە و دانیشتوانی ناوچەکە دەوەشێنن و دەگەڕێنە دواوە، لەبەرئەوە پێویستمان بە ههماههنگییهكی تەواوە لەگەڵ سوپای عێراقی، تا بتوانین بە هێزی هاوبەش ئەو بۆشاییە ئەمنییه پڕ بکەینەوە".
جێگری سەرۆکی ھەرێم ئەوەشخستۆتەڕوو، ''حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی ههوڵی خۆی هەیە بهكاری دههێنێت، بۆ ئەوەی هێزی هاوبەش و ژووری ئۆپەراسیۆن و هەماهەنگی دروست ببێت.''
PM:03:50:04/12/2021
ئهم بابهته 3224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت