له سلێمانی گه‌نجێك کە خێزاندارە خۆی كوشت
وێستگه نیوز ـ
له گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی گه‌نجێك كه خێزانداره خۆی كوشت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی رایانگه‌یاندووه كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه.
لە لێدوانێکدا بۆ وێستگه نیوز سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند: "پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه خێزاندا له گه‌ڕه‌كی گوڵانی شاری سلێمانی به‌رانبه‌ر فاملی مۆڵ به ده‌مانچه خۆی كوشت".
باسی له‌وه‌شكرد: به گوێره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی قسه‌یان بۆ ئێمه كردووه، ئه‌و گه‌نجه كاسبكار بووه، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه.
روونیشیكرده‌وه: پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرده‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری زیاتری خۆ كوشتنه‌كه‌ی.
PM:02:02:04/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 9068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت