حزبی شیوعی: داعش لە بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقیدا دزە دەكەن


وێستگە نیوز- 

حزبی شیوعی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داعش لە بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقیدا دزە دەكەن و پەلاماری سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەو حەڵكی سڤیڵ دەدەن و  داعش بەم كردەوانە پێمان دەڵێن، كە بۆیان بڕەخسێت ناوچەیەك دەخەنە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانەوە.

ئەمڕۆ شەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2021، مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ''هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەدرێژایی مێژوو لەسەنگەرەكانی بەرگری و قوربانیدان بووە، ڕۆژانی سەخت و خەباتی پێشمەرگایەتی دژبەداگیركاری نەتەوەكەمان شاهیدی تێكۆشان و قوربانی ئەو هێزە تێكۆشەرە ئازاو قارەمانانەن، ئەوەتا تێكۆشەرەكانی گەل، لە پێشمەرگە ئازاو قارەمانەكانی میلەتەكەمان بەردەوامن لەتێكۆشان و داكۆكی كردن لەپاراستنی گەل و خاكەكەیان، هەروەها لەپاڵ هێزی پێشمەرگە و شۆڕشەكاندا خەڵكی تێكۆشەری گوندەكان لەپاڵ هێزی پێشمەرگەدا داكۆكیان لەخاك و نیشتمانی خۆیان كردووە، گوندی خدرجیجە شاهیدی مەردایەتی ئەو مێژوە ڕاستیەن و سێ برا لەماڵێكدا بەرگری دەكەن و شەهید دەبن، لەكاتێكدا ئەوان بەژیانی جوتیاریەوە سەرقاڵ بوون.''

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، داعش بەم كردەوانە پێمان دەڵێن، كە بۆیان بڕەخسێت ناوچەیەك دەخەنە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانەوە، بۆیە بەپلەی یەكەم حكومەتی فیدڕاڵی عێراق لێی بەرپرسیارە، كە ئێستا نایانەوێ ڕێككەوتن بكەن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەبیانوی جۆراوجۆری ناڵۆژیكی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''حكومەتی هەرێمی كوردستان بەكەمتەرخەم دەزانین . كە تاكو ئێستا نەیتوانیوە ، هێزی پێشمەرگە یەكخەنەوە و سەنگەرەكانیان و پێداویستیە سەربازییەكانیان بۆ دابین بكات.''


دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بەداخێكی زۆر شەوی 2 لەسەر 3ی تشیرینی دووەمی 2021چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردەسەرخەڵكی سڤیڵی گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچوغ و هێزی پێشمەرگە . لەئەنجامی ئەو هێرشە ناڕەوایەدا بۆسەر خەڵكی سڤیل و پێشمەرگە ژمارەیەك لەهاوڵاتی و پێشمەرگە شەهید بوون .
هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەدرێژایی مێژوو لەسەنگەرەكانی بەرگری و قوربانیدان بووە، ڕۆژانی سەخت و خەباتی پێشمەرگایەتی دژبەداگیركاری نەتەوەكەمان شاهیدی تێكۆشان و قوربانی ئەو هێزە تێكۆشەرە ئازاو قارەمانانەن، ئەوەتا تێكۆشەرەكانی گەل، لە پێشمەرگە ئازاو قارەمانەكانی میلەتەكەمان بەردەوامن لەتێكۆشان و داكۆكی كردن لەپاراستنی گەل و خاكەكەیان، هەروەها لەپاڵ هێزی پێشمەرگە و شۆڕشەكاندا خەڵكی تێكۆشەری گوندەكان لەپاڵ هێزی پێشمەرگەدا داكۆكیان لەخاك و نیشتمانی خۆیان كردووە، گوندی خدرجیجە شاهیدی مەردایەتی ئەو مێژوە ڕاستیەن و سێ برا لەماڵێكدا بەرگری دەكەن و شەهید دەبن، لەكاتێكدا ئەوان بەژیانی جوتیاریەوە سەرقاڵ بوون.
خۆمان بەهاوبەشی خەمی ئەو بنەماڵە تێكۆشەرە دەزانین بەشەهید بونی سێ ڕۆڵەی جوامێرو ئازا و قارەمانی گەلەكەمان كە بوونە ڕەمزی بەرگری. هەروەها هاوخەمی خۆمان بۆ كەس و كاری سەر بەرزی پێشمەرگە شەهیدەكان ڕادەگەیەنین و لەئاست شەهیدانی گەلەكەماندا سەری ڕێزو وەفا دادەنوێنێن، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.
هەروەها لەشەوی 27لەسەر28 ی تشیرینی دووەمی 2021 بۆمبێكی چێنراو لەسنوری كوڵەجۆو ناوچەی گوڵاڵە تەقیەوە بەكاروانێكی هێزێكی پێشمەگەدا ، كە بووە هۆی شەهید بوونی پێنچ پێشمەرگە و برینداربونی ژمارەیەك
پێشمەرگە.
هەروەها شەوی 29 لەسەر‌30ی تشیرینی دووەمی 2021 لەسنوری گوندێكی نزیك قەزای كفری چەكدارنی داعش هێرشیان سەرسەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەدوای بەرگریەكی قارەمارانەدا پێشمەرگەیەك شەهید دەبێت.
هەموو ئەم پەلاماردان و هێرشانە بەڵگەیە كە داعش، بەدرێژای ناوچە دابڕێنراوەكانی هەرێمی كوردستان خۆی بەباشی ڕێكخستۆتەوە، هێرش و پەلاماری دی لەناوچە جیاوازەكانی سنوری مەخمور كەركوك و دیالە و كفری ئەنجام دەدات .
داعش لە بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقیدا . دزە دەكەن و پەلاماری سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەو حەڵكی شڤیڵ دەدەن .
داعش بەم كردەوانە پێمان دەڵێن كە بۆیان بڕەخسێت ناوچەیەك دەخەنە ژێر كۆنترۆڵی خۆیانەوە، پێمان وایە ئەم باردۆخە كە ئێستا دەگوزەرێت بەپلەی یەكەم حكومەتی فیدراڵی عێراق لێی بەرپرسیارە، چونكە تاكو ئێستا نایانەوێ ڕێكەوتن بكەن لەگەڵ و هێزی پێشمەرگە، بەبیانوی جۆراوجۆری ناڵۆژیكییەوە كە ئەو هێزە هاوبەشە دەتوانێ ئەو بۆشایە ئەمنیە پڕبكاتەوە و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام بدەن جمو جۆڵەكانی داعش تێك بشكێنن.
هەروەها حكومەتی هەرێمی كوردستان بەكەمتەرخەم دەزانین . كە تاكو ئێستا نەیتوانیوە ، هێزی پێشمەرگە یەكخەنەوە و سەنگەرەكانیان و پێداویستیە سەربازییەكانیان بۆ دابین بكات و ژمارەی هێزی پێشمەرگە لەسەنگەرەكاندا بەپێی پێویست نین بەو فەرامۆشكردنە ناتوانرێ چاودێری توندی ئەمنی ناوچەكە بكرێت .
هاوكات داوا لەحكومەتی ناوەندی عێراقی دەكەین كە بەزووترین كات هێزی پێشمەگە و سوپای عێراق ڕێكەوتن ئەنجام بدەن بۆئەوەی ئەوبۆشایە ئەمنیانە پڕبكرێنەوە.
جارێكی تر هاوخەمی خۆمان بۆ كەس و كاری سەربەزی شەهیدان دەردەبڕین و سەری ڕێزو نەوازش لەئاست گڵكۆی شەهیدەكان دائەنوێنین داوای چاك بونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین .

مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
4/12/2021


PM:01:12:04/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 3556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو