عه‌لی قه‌ره‌داغی: داعش بووەتە داردەست و هۆكاری ئیهانە كردنی مسوڵمانان

‌عەلی قەرەداغی

وێستگه‌ نیوز ـ
عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان رایگه‌یاند، "ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆرستیانەی داعش دەكات كەلە كوردستان ئەنجامیدا" و ده‌شڵێت، "ئێمە شانازی بەئیسلامەوە دەكەین، هیچ ئازایەتیەكی تێدانیە بۆ رێكخراوێكی تیرۆریستی وەك داعش كە بووەتە داردەست و هۆكاری ئیهانە كردنی مسوڵمانان و هاوكاری دوژمنانی ئیسلام".


عەلی قەرەداغی، له‌ په‌یامێكدا رایگەیاند: "ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستیەی داعش دەكەم كەلەكوردستان ئەنجامیدا، ئەو كردەوە قێزەونە بەهەموو پێوانەو بنەمایەكی ئاینی و نیشتیمانی و نەتەوەی و مرۆڤایەتی ئیدانە كراوە".

هەروەها وتی: "تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵگە خزمەت بە ئیسلام ناكات، خودای گەورە رەحم بەهاوڵاتیانی سڤیل و پێشمەرگەكانمان بكات".

عەلی قەرەداغی رایگەیاند:"ئێمە شانازی بەئیسلامەوە دەكەین، هیچ ئازایەتیەكی تێدانیە بۆ رێكخراوێكی تیرۆریستی وەك داعش كە بووەتە داردەست و هۆكاری ئیهانە كردنی مسوڵمانان و هاوكاری دوژمنانی ئیسلام".

شەوی پێنجشەممە چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی خدرجیجە لە سنووری قەرەچووخ و بەهۆیەوە 10 پێشمەرگە و سێ برای مه‌ده‌نی شەهیدبوون. شەوی هەینیش داعش لە راگەیه‌ندراوێکدا بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.


PM:12:24:04/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 1672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو