ئەفسەرێک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی سزادرا

‌کچە کوردەکە و ئەفسەرەکەی تورکیا

وێستگه‌ نیوز ـ
دادگای شاری سێرتی باکوری کوردستان بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچێکی کوردی تەمەن 18 ساڵ، سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەفسەرێکدا سەپاند کە پلەی ئەفسەری ھەبووە.


ئەمڕۆ شەممە، دادگای سزادانی سێرت لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆتا دانیشتنی دادگایی کردنی ئەفسەری پێشوو، موسا ئۆرھانی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا دایک و باوکی "ماکتول ئیپەک ئەر" ئەو کچە کوردە تەمەن 18 ساڵەی لەلایەن ئەفسرەکەوە دەستدرێژی کرایە سەر و پارێزەری ئەفسەرەکە ئامادەبوون.

ماکتول ئیپەک ئەر لە حەوتی تەمووزی 2020دا بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی داوای یاسایی لە دژی موسا ئۆرھان تۆمارکرد و پاش پێشکەشکردنی داواکارییە یاساییەکە، لە 16ی تەمووزدا ھەوڵی خۆکوشتنی دا و دوای دوو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

ھەر لە 16ی تەمووزدا راژەی موسا ئۆرھان ھەڵپەسێردرا و قۆناغی دادگایی کردنەکەی دەستیپێکرد و ئەمڕۆ شەممە لە کۆتا دانیشتنی دادگادا سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.


AM:11:55:04/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 1892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو