نرخی نەوت بەرزبوویەوە بەڵام جێگیر نییە

‌بەرهەمهێنانی نەوت

وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 70 دۆلار و 85 سەنت بەرزبووەوە، واتە بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە زیاتر لە دۆلارێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
 

هەروەها بەپێی بازارەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی نەوتی خاوی سوکی تێکساسیش ئێستا بە 67 دۆلار و 65 سەنتەر و بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە کە بە 66 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، زیاتر لە دۆلارێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
 
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای کۆبوونەوەی بەرهەمهێنەرانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس دێت کە بڕیاریاندا پابەندبن بە رێککەوتنەکەی پێشوویان لەسەر زیادکردنی رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی 1ی ئەمساڵدا.

بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەس رایانگەیاندووە ئەگەر هاتوو جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت ئەوا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیان دەکەنەوە لە سەرەتای مانگی داهاتوو.


AM:08:47:03/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت