خه‌زعه‌لی له‌سه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هاته ده‌نگ: پێشهاتێكی مه‌ترسیداره
وێستگه نیوزـ
بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به سه‌رۆكایه‌تیی قه‌یس حه‌زعه‌لی به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانی به ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عێراق و هاوكات به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌مدا.
دوای ئه‌وه‌ی به‌بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دوو كورسیی پارتی دیموكراتی كوردستان درا به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كورسییه‌كانی پارتی بۆ 31 كه‌مبوه‌وه، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌كرد و ڕایگەیاند، "پرۆسەی ھەڵبژاردن بە پاکی بەڕێوەچوو تا ئەو کاتەی بە بڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بە نایاسایی درێژکرایەوە و ئەم دەستێوەردان و گۆڕانکاری و پێشێلکارییانەش رەتدەکەینەوە."
له به‌یاننامه‌كه‌دا مه‌كتەبی سیاسیی پارتی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه تەواوی بەڵگەکانیان سەلمێنەری پێشێلکاری بوون، بۆیە ئه‌وان " ئەم دەستێوەردان و گۆڕانکاری و پێشێلکارییانە رەتدەکەینەوە و داکۆکی لە مافی کاندید و دەنگدەران دەکەن."
له‌دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ش بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاندوه كه به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی "ده‌ستدرێژكردنه بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یاسای و دادوه‌ری و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاته‌كه"، عه‌سائیب به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی به "پێشهاتێكی مه‌ترسیدار" ده‌زانێت و داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عێراق كردوه، به‌رووی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بوه‌ستنه‌وه.
دوای به‌یاننامه‌یه‌كی پارتی، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق وه‌ڵامی دایه‌وه و ره‌تیكرده‌وه كه كۆمسیۆن ماوه‌ی تانه‌لێدانی بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان درێژكردبێته‌وه.
PM:10:33:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 13744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت