ره‌غدی كچی سه‌دام په‌یامێكی بۆ ئه‌م وڵاته‌ی كه‌نداو نارد
وێستگه نیوزـ
ره‌غد سه‌دام حسێن، كچی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی به‌عس په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ میرنشینه یه‌كگرتوه‌كانی ئیمارات نارد.
به‌بۆنه‌ی یادی 50 ساڵه‌ی " دامه‌زراندنی میرنشینه یه‌كگرتوه‌كان، رهغدا سه‌دام حسێن په‌یامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كردوه و نوسیویه‌تی "پیرۆزبایی له برایانم له ده‌وڵه‌تی ئیمارات به سه‌ركردایه‌تی و گه‌له‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی یادی نیشمانیی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیان".
ره‌غد به سه‌ركرده‌كانی ئیمارات ده‌ڵێت "داواكارم له یه‌زدان ئاسایش و ئارامیتان پێ ببه‌خشێت و له هه‌موو خراپه‌یه‌ك بتانپارێزێت".
یه‌كگرتنی میرنشینه‌كانی ئیمارات له 2ی كانونی یه‌كه‌می 1971 به‌دیهات و هه‌موو ساڵێك ئه‌و رۆژه كراوه‌ته رۆژی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته.
PM:09:09:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 8608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت