ناوەڕۆكی كۆبونەوەی سەدرو سەرکردەکانی دیکەی شیعە بڵاوکرایەوە


وێستگە نیوز- 

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبۆوەو لەدوای كۆبونەوەكەش رایگەیاندوە، حكومەت نە رۆژئاوایی و نە رۆژهەڵاتی دەبێت، بەڵكو زۆرینەی نیشتمانی دەبێت.

ئەمڕۆ دوای کۆبونەوەیان لە ماڵی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و موقتەدا سەدر راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، ''دواگۆڕانكارییەكانیان تاوتوێكردوە كە ئامانج لێی یەكخستنی یەكڕیزییە بۆ خزمەتكردن بە بەرژەوەندییەكانی گەلی عیراق.''

باسلەوەشکراوە، ''لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەسەر هەنگاوە پێویستەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و لێپرسینەوەی گەندەڵكاران و بەهەدەردانی سامانی گشتی، هەروەها تەئكیدیان لەسەر گەڕاندنەوەی هێزی بیانی لەعیراق كردۆتەوە بەپێی ئەو خشتەیەی بۆیان دیاریكرداوە.''

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''سەركردەكان هاوڕابون لەسەر پارێزگاریكردن لە حەشدی شەعبی و پشتیوانیكردنیان كە رۆڵیان هەیە لەپارێزگاریكردنی ئاسایشی عیراق،  كاركردنیشیان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئابوری لەو ناوچانەی دوردەستن بە پێویست زانیوە بە جێبەجێكردنی پرۆژە بۆیان.''

لەكۆتاییشدا سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدر بڕیاریانداوە كە گفتوگۆو كۆبونەوەكانیان بەردەوامبێت تا بگەنە چارەسەرێك كە كێشەی چەقبەستویی پرۆسەی سیاسی چارەسەر بكات.


PM:05:01:02/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 1680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت