پارتی: سەرۆک کۆمار دەستێوەردانی کردووە لە گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان
وێستگە نیوز-
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی ھەڵبژاردن بە پاکی بەڕێوەچوو تا ئەو کاتەی بە بڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بە نایاسایی درێژکرایەوە و ئەم دەستێوەردان و گۆڕانکاری و پێشێلکارییانەش رەتدەکەینەوە."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی کانوونی یەکەم 2021، لە ڕاگەیاندراوێکدا مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ''پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە 10-10-2021 ئەنجامدرا، بە پاکی و دیموکراسییانە بەڕێوەچوو "تا ئەو کاتەی بەبڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆککۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بە نایاسایی درێژکرایەوە، بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو."
باسلەوەشکراوە، "تەواوی بەڵگەکانمان سەلمێنەری پێشێلکاری بوون، بۆیە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم دەستێوەردان و گۆڕانکاری و پێشێلکارییانە رەتدەکەینەوە و داکۆکی لە مافی کاندید و دەنگدەران دەکەین."
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''لە ھەوڵەکانمان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئەو مافانە و لابردنی پێشێلکارییەکان و ھەنگاوەکانی داھاتووشمان لە کاتی خۆی دا رادەگەیێنین.''
دەقی راگەیەندراوەکە:
پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە رێکەوتی 10ـی 10ـی 2021 ئەنجامدرا، بە پاکی و دیموکراسییانە بەڕێوەچوو تا ئەو کاتەی بەبڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بە نایاسایی درێژکرایەوە، بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو.
دوای ئەوەی لیژنەی یاسایی و تەکنیکی پارتیمان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و دەستەی دادوەری کۆبوونەوە، دەرکەوت تەواوی بەڵگەکانمان سەلمێنەری پێشێلکاری بوون، بۆیە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم دەستێوەردان و گۆڕانکاری و پێشێلکارییانە رەتدەکەینەوە و داکۆکی لە مافی کاندید و دەنگدەران دەکەین و، بە پێویستیشی دەزانین مافی زەوتکراویان بۆ بگەڕێتەوە، لەو روانگەیەوە لەپێناو دادپەروەری و گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەن مافەکان، بە ڕێکاری یاسایی بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئەو مافانە و لابردنی پێشێلکارییەکان و، ھەنگاوەکانی داھاتووشمان لە کاتی خۆی دا رادەگەیەنین.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
2ـی12ی2021
PM:02:39:02/12/2021
ئهم بابهته 9540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت