لە تورکیا بەھۆی گەردەلولەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستدا
دیمەنێک لە پاشماوەی گەردەلوولەکە.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستی تورکیا رایگەیاند، بەھۆی گەردەلولەوە لەناوچەی مەڕمەڕە لە باکوری خۆرئاوای ئەو وڵاتە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 63 کەسی دیکە برینداربوون.
ئەمرۆ چوارشەممە 1ی كانوونی یهكهمی 2021، فەخرەدین قوجە، وەزیری تەندروستی تورکیا لە تویتەری خۆی رایگەیاند، لە ئەنجامی گەردەلولی لیبتیشیو لەناوچەی مەڕمەڕە کە کارەساتێکی دروست کردووە، پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە و 63 کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، گەردەلولەکەی رۆژی دووشەممە بە خێرای 130 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا بووەتەھۆی لەرەگ دەرھێنانی چەندین درەخت و چەندین بانی خانووی ھەڵگرتووە و چەند منارەیەکیشی رووخاندووە.
ھەرچەند لە رۆژی سێشەممەدا، بەھێزی گەردەلولەکە کەمی کرد، بەڵام دەرگای خوێندگاکان لەوناوچەیە بە داخراوی مانەوە و گەشتە ئاسمانییەکان پەکیان کەوت.
AM:08:52:01/12/2021
ئهم بابهته 1392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت