هاوسه‌ری پاسه‌وانێكی قاسم سوله‌یمانی: ناوێرم بڵێم مێرده‌كه‌م له سوریا كوژراوه
وێستگه نیوزـ
ئه‌عزه‌م قومری، هاوسه‌ری ره‌زا خه‌رمی، یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه و ده‌ڵێت كه له‌به‌ر قسه‌وقسه‌ڵۆك ناوێرێت بیدركێنێت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له سوریا كوژراوه.
ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه له هه‌واڵێكدا باسی له‌وه كردوه كه هۆكاری ئه‌وه‌ی قومری ناتوانێـ باس له كوژررانی مێرده‌كه‌ی بكات، ترسی له ره‌خنه و ئه‌و فشاره جه‌ماوه‌ری و پرسیارانه هه‌یه كه خه‌ڵك له‌سه‌ر هاوكاریكردنی ئێران بۆ سوریا ده‌یكات و ده‌ڵێن بۆچی وڵاته‌كه‌یان ئه‌و هه‌موو پاره‌یه به‌ناوی به‌رگریكردن له مه‌زاره پیرۆزه‌كانی سوریا خه‌رج ده‌كات و رۆڵه‌كانی خۆی به كوشت ده‌دات.
ماڵپه‌ڕه‌كه قسه‌كانی هاوسه‌ری پاسه‌وانه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانییان له رۆژنامه‌ی كه‌یهانی چاپی ئێرانه‌وه وه‌رگرتوه كه ده‌ڵێت "له ترسی ئه‌و ره‌خنانه ناچارم بڵێم هاوسه‌ركه‌م سه‌ربازێكی ئاسایی بووه و له‌سه‌ر سنوره‌كان كوژراوه".
له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه‌دا ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بیه وێنه‌ی ره‌زا خه‌رمی، پاسه‌وانه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، خه‌رمی له‌میانی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی له سوریا كوژراوه، قاسم سوله‌یمانیش سه‌ره‌تای ساڵی 2020 له هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا.
PM:11:28:30/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 14980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت