توشبوانی ئۆمیكرۆن له به‌ریتانیا زیادی كرد
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه پێنج حاڵه‌تی نوێی توشبونیان به گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن تۆمار كردوه و به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبوان به‌و ڤایرۆسه نوێیه‌ی سه‌ربه خێزانی كۆرۆنا زیادی كردوه.
پێنج حاڵه‌ته نوێیه‌كه له سكۆتلاند تۆمار كراوه و وته‌بێژی بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایه‌یاندوه كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ئاسایشی ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌یانه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه له چه‌ند رۆژی داهاتودا ئاماره‌كان به‌و گۆڕدراوه نوێیه زیاد ده‌كات.
كۆی گشتیی توشبوانی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن له به‌ریتانیا بۆ 14 توشبوو زیادی كردوه، جینی هاریس، سه‌رۆكی ئاژانسی ئاسایشی ته‌ندروستیی به‌ریتانیاش داوای له هاوڵاتیان كردوه كه‌متر له شوێنه گشتییه‌كان بمێننه‌وه‌و خۆپارێزیی زیاتریش بكه‌ن.
گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن له ئه‌فریقای باشور بڵاوبوه‌وه و ئوسترالیا و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپاش حاڵه‌تی توشبویان تۆمار كردوه، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیش گۆڕدراوه‌كه به مایه‌ی "نیگه‌رانی" ده‌زانێت و ده‌ڵێت كه ئه‌م ڤایرۆسه زۆر خێرا بڵاوده‌بێته‌وه.
PM:07:24:30/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 1880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت