مەترسییەکانی ئۆمیکرۆن بەهای نەوت لەجیهاندا دادەبەزێنێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی مەترسی دووبارە داخستنەوەی کارگە و دامەزراوە پیشەسازییەکان بەهۆی ڤایرۆسیی نوێی گۆڕاوی کۆرۆنا کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە، بەهای بەهای نەوت دابەزینی بەڕێژەی دوو دۆلار بەخۆیەوە بینی و نەوتی برێنت بە 73.78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، ئه‌مڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 70 دۆلار و 43 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا روبه‌ڕوی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی خێرای نرخی سوته‌مه‌نی ده‌بێته‌وه و كار ده‌كات بۆ دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له نه‌وت و سوته‌مه‌نی دروستبووه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 50 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له چوار كۆگا سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌رده‌كات كه به "یه‌ده‌گی ستراتیژیی پێترۆڵ" ده‌ناسرێت، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، هەروەها دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا و مەترسیی دامەزراوە پیشەسازییەکان، هۆکارێکی دیکە سەرەکیە بۆ گەورەترین دابەزینی بەهای نەوت کە لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 ەوە هاوشێوەی نەبووە.
AM:08:22:30/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 3856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت