وێستگه نیوزـ
رەشەبایەکی بەهێز بەشێکی شارەکانی تورکیای گرتوەتەوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 199ی دیکەش بریندار بوون و زیانێکی زۆر بەر ماڵ و کەرەستە و پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و شەقام و شوێنە گشتییەکان کەوتوە.
كه‌شناسیی توركیا رایگه‌یاندوه كه خێرایی رەشەباکە 129 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه شاری ئیسته‌نبوڵی گرتوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت كاریگه‌رییه‌كانی تا سبه‌ینێ ئێواره بمێنێت.
میدیاكانی توركیا باس له‌وه ه‌كه‌ن بەهۆی توندی ره‌شه‌باكه‌وه بنمیچی یەکێک لە باڵەخانەکان هه‌ڵكه‌ندراوه و با بردویه‌تی و به‌سه‌ر دایكێك و منداڵه‌كه‌یدا كه‌وتوه و بەهۆیەوە دایکەکە گیانی له‌ده‌ستداوه و منداڵه‌كه‌ی به برینداریی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
PM:07:24:29/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 7288
جار خوێنراوه‌ته‌وه