كهشناسی له بارهی بارانبارین له چهند رۆژی داهاتوو راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
وێستگه نیوز ـ
دەستەی کەشناسی عیراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەسبەینێ سێشەممەوه پلەکانی گەرما بەرزببنەوە و رۆژی پێنجشهممهش ئهگهری نمه باران ههیه.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تشرینی دووهمی 2021، دەستەی کەشناسی عیراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کەشوهەوای شارەکان لە رۆژانی داهاتوو و پلەکانی گەرما بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەکە لەسبەینێ سێشەممەوه پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە کراوە کە پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان 11 بۆ 23 پلەی سەدی دەبێت.
ئەوەش روونکراوەتەوە پێشبینی دەکرێت سبەینێ سێشەممە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی رابردوو کەمێک بەرزبێتەوە و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە رۆژی پێنجشەممەدا پلەکانی گەرما دەست بە دابەزین دەکەن و پێشبینی دەکرێت لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نمە باران ببارێت و لەبەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی دەکرێت بەفر ببارێت.
AM:11:19:29/11/2021
ئهم بابهته 21784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت