گۆڕانکاریی روویدا.. نرخی نەوت بەهای لەدەستدەدات

‌بەرهەمهێنانی نەوت

وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە 72 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراود بە دوێنێ هەینی نرخەکەی، شەش دۆلار و 81 سەنت دابەزیوە.

 ئەوە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ نرخی نەوت بۆ یەکەمجار و دوای دوومانگ دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بە 77 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە 68 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەمەش لە 4ی تشرینی یەکەمی 2021 وە. یەکەمجارە نرخی بەم شێوەیە دابەزێت، پێشتر لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرێژەی %2.95 دابەزی و یەک بەرمیل بە 78 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


AM:08:19:27/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت