فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر دەکات

‌وەهاب هەڵەبجەیی و جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا


وێستگە نیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر (CTG) ڕایگەیاند، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆری کردووەو چەند پرسێکیان تاوتوێکردووە. 

ئەمشەو هەینی 26ی تشرینی دووەمی 2021، بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر (CTG) لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووە، ''ئەمڕۆ وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری هێزەکانی دژەتیرۆر، پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کردوو چەند پرسێکیان تاوتوێکردووە. '' 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگی زیاتری هێزەکانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆر کرا.''


PM:11:34:26/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 6196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو