لەپێشانگای پیشەسازی خۆراک لەهەولێر رێگریکرا خێزانەکان بچنەژورەوە؛ وێستگەنیوز هۆکارەکەی دەخاتەڕو


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی کۆتا رۆژی پێشانگای کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت کە 170 کۆمپانیای بیانی لەزیاتر لە هەشت وڵاتی جیهانەوە بەشدارن، رێکخەرانی پێشانگاکەش رایدەگەیەنن، ئامانجییانە خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان لەبوارەکانی  (پاکەتکردن،  بەرگکردن و کەلوپەلی بەکاربردن) سود لە کۆمپانیا بیانییەکان وەربگرن، هەروەها بەهۆی ئەوەی پێشانگاکە تایبەت بووە بە خاوەنکاران، رێگە بەهاتنەژورەوەی خێزانەکان نەدراوە کە سەردانی شوێنەکەیان کردبوو.

سالار عوزێری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پێشانگای کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ هەینی کۆتا رۆژی پێشانگای کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراکە کە 170 کۆمپانیای بیانی لەزیاتر لە هەشت وڵاتی جیهانەوە بەشدارن، لەم پێشانگایەدا خاوەنکارانی ناوخۆ دەتوانن لەبوارەکانی هاواردەکردن، پاکەتکردن و لەقتونانی بەرهەمە کشتوکاڵ سود لە ئامێر و پێداویستی کۆمپانیا بیانییەکان وەربگرن و گرێبەستی کارکردنیان لەگەڵدا واژۆ بکەن.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆمپانیایانە لەم پێشانگایەدا بەشدارن لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، هۆڵندا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی وەک سعودیە و ئیمارات و ئوردنەوە هاتوون.

لەبارەی رێگریکردنیش لە هاتنی خەڵک بەشێوەیەکی خێزانی بەڕێوەبەری راگەیاندنی پێشانگای کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک وتی، ئەم پێشانگایە تایبەتە بە بازرگان و خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان کە لەبوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراکدا کاردەکەن واتە پێشانگایەکی پسپۆڕییە، بۆیە رێگری کراوە لەو کەسانەی بەشێوەیەکی خێزانی هاتوون و ویستویانە بەشداربن و رێکاری توندگیراوەتەبەر.



PM:04:05:26/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 4604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو