شەش کەس هەڵدەکوتەنە سەر ماڵی گەنجێکی کورد لە بەریتانیا و دەیکوژن
گەنجە کوژراوەک
وێستگه نیوز ـ
ئێوارەی پێنجشەممە شەش کەس کە ئەوانیش کوردن هەڵدەکوتنە سەر ماڵی گەنجێکی کورد لە بەریتانیا و دەیکوژن. براکەشی بە سەختیی بریندار دەکەن.
عەبدوڵا رەسوڵ، پورزای گەنجە کوژراوەکە کە ئەویش لە بەریتانیا دەژی، به میدیاكانی نزیك له پارتی راگهیاندووه: "سیبوور سلێمان ئەو گەنجەی کوژراوە تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی ژاراوەی پشدەرە لە ئیدارەی راپەڕین، چەند ساڵ لەمەوبەر هاتووەتە بەریتانیا و لەگەڵ براکەی لە نۆتینگهام دەژیا، تازە هاوسەرگیریی کردبوو و ماوەیەکی کەمیشە مافی نیشتەجێبوونی پێدرابوو".
عەبدوڵا رەسوڵ، لەبارەی چۆنیەتیی رووداوەکەوە وتی: "ئەو پورزایەی من دوکانی سەرتاشخانەی هەیە، هەفتەیەک لەمەوبەر لەگەڵ بکوژەکان بووەتە دەمەقاڵێی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەش بکوژەکان کە شەش کەس بوون بە چەقۆوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیان، سیبوور سلێمانیان کوشتووە و براکەشیان بەناوی سەرتیپ سولەیمان بەسەختی بریندارکردووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە".
بە وتەی پورزای گەنجە کوژراوەکە، هەر شەش کەسەکە کە ئەوانیش کوردن و خەڵکی ژاراوەی پشدەرن لە ئیدارەی راپەڕین، دەستگیرکراون و ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
PM:02:47:26/11/2021
ئهم بابهته 11908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت