نرخی نه‌وت بەرزدەبێتەوە
وێستگە نیوز ـ
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووه‌می 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 29 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، ئه‌مڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 76 دۆلار و 21 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای چەند رۆژێک لەبەردەوامی دابەزینی بەهای نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی بڕیارێکی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی نەوت دوای بوژانەوەی دامەزراوە پیشەسازییەکان، بەهای نەوت بەڕێژەی 1% بەرزبووەوە.
17ی ئەم مانگە ئاوتابێک کریمۆڤ، جێگری سەرۆکی بەشی بازرگانی و تەکنیکی لە كۆمپانیای (روسنەفت)ی روسی لەدیداری بۆرسەی مۆسکۆدا ئاماژەی بەوەکرد، "پێشبینی دەکەین لەنیوەی دوەمی ساڵی داهاتودا بەهای یەک بەرمیل نەوت بۆ 120 دۆلاری ئەمریکی بەرزبێتەوە".
هەروەها ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت (ئۆپیك) هه‌فته‌ی ڕابردو پێشبینی خۆی بۆ خواست له‌سه‌ر نه‌وتی جیهانی بۆ چاره‌كی چواره‌می ئه‌مساڵ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كه‌ن خواستی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت 330,000 به‌رمیل له ڕۆژێكدا دابه‌زین به‌خۆوه ببینێت، چونكه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی وزه په‌یوه‌سته به كه‌مبونه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
AM:08:31:23/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت