پێش له‌سێداره‌دان داوای چ خواردنێكیان كرد
وێستگه نیوزـ
ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌مریكا سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌ده‌پێندرێت، هه‌لی ئه‌وه‌یان پێ ده‌درێت پێش مردن داوای ئه‌و ژه‌مه خواردنه بكه‌ن كه خۆیان حه‌زیان لێیه.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا چه‌ند سزادراوێك پیشان ده‌درێن كه تاوانه‌كانیان گه‌وره‌یه و سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه، ئه‌و خواردنانه‌ش باس ده‌كرێن كه له ساته‌كانی پێش مردنیان داوایان كردوه.
ئیلین ۆرنۆس: تاوانبار بوو به كوشتنی 7 پیاو كه به وته‌ی خۆی ئه‌و پیاوانه ده‌ستدرێژیی سێكسیان كردوه‌ته‌سه‌ر، پێش مردنی داوای كرد داوای ته‌نها یه‌ك كوپ قاوه‌ی كرد.
تیمۆسی جه‌یمس ماكفی: به‌رپرسه له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی له شاری ئۆكلاهۆما له ساڵی 1995 كه ده‌یان كه‌س تیایدا كوژران و برینداربوون، پێش له‌سێداره‌دانی داوای دۆندرمه‌یه‌كی كرد كه شوكولاته و نه‌عنای تێدا بێت.
ڤیكتۆر فیگه‌ر: ئه‌و بكوژه‌ی كه پزیشكێكی رفاند و دواتر كوشتنی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ست بكه‌وێته كه به پزیشكه‌كه بوو، ڤیكتۆر پێش له‌سێداره‌دانی داوای داوای هیچ خواردنێكی نه‌كرد، به‌ڵام له دوا ساته‌كاندا وتی "حه‌زم له یه‌ك ده‌نك زه‌یتونه".
PM:11:37:25/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت