قایمقامی ماوه‌ت: نه‌وت دابه‌ش نه‌كرێت بڕینی داری دارستانه‌كان زیاد ده‌كات
بڕینی داری دارستانەکان دەستیپێکردووە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت رایگه‌یاند، له گونده دووره ده‌سته‌كانی قه‌زاكه‌ی بڕینی دار ده‌ستی پێكردوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ستی پێنه‌كردووه، ده‌شڵێت: "نه‌وت دابه‌ش نه‌كرێت داربڕینه‌وه زیاتر ده‌بێت".
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له گونده‌كانی سنووری قه‌زاكه‌ی به‌شێوه‌ی رێژه‌یی داربڕین ده‌ستیپێكردووه، زیاتر ئه‌و دارانه‌ش ده‌بڕنه‌وه كه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانه‌وه سووتاون و وشك بوون.
وتیشی: "بڕینه‌وه‌ی دار به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێدراو نییه، چونكه ئه‌وكات كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ده‌كرێت، بۆیه رێگه‌ی پێ‌نادرێت".
باسی له‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانی رێگری له‌وه بكه‌ی كه خه‌ڵكی بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه دار ببڕنه‌وه، به‌وپێیه‌ی تا ئێستا نه‌وت دابه‌ش نه‌كراوه و وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه‌ش نزیك بووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنی نه‌وت زیاتر دوا بكه‌وێت، ئه‌وكات بڕینی داری دارستانه‌كان زیاتر ده‌بێت.
به‌هۆی دابه‌شنه‌كردنی نه‌وتی سیپی ماڵانه‌وه، له گونده‌كان و ناوچه شاخاوییه‌كان بڕینی داری دارستانه‌كان ده‌ستیپێكردووه و گوندنشینان بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه به‌كاری ده‌هێنن.
PM:02:28:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت