کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ لەم ناوچانە بارانێکی کورتخایەن دەبارێت


وێستگە نیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،   لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانێکی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم دەبارێت و هەروەها بەرزترین پلە لە شاری هەولێر دەبێت. 

ئەمڕۆ شەمممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەووە، سبەینێ چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێك دادەبەزان و بارانێکی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم دەبارێت. 

باسیلەوەشکردووە، ''ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر 28 پلە و نزمترین پلەش 14 پلە دەبێت، سلێمانی 27 پلە بە 12 پلە، کەرکوک 30 پلە بە 14 پلە، دهۆک 26 پلە بە 12 پلە، هەڵەبجە 27 پلە بە 14 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو،  سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 28 پلە و نزمترین پلەش 13 پلە دەبێت، سلێمانی 27 پلە بە 13 پلە، دهۆک 26 پلە بە 12 پلە، کەرکوک 29 پلە بە 13 پلە، هەڵەبجە 27 پلە بە 13 پلەی سیلیزی دەبێت.


PM:12:58:23/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 7980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو