نرخی مریشك دابهزی
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا نرخی مریشک بەرزبووەوە، لە ئێستادا نرخەکەی دابەزیوە و یەک کیلۆ مریشک بە دووھەزار و 700 دینار دەفرۆشرێت.
ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی یهكهم، نرخی مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان دابەزینی بەخۆیەوەبینی و یەک کیلۆ مریشک لە دووکانەکاندا بە دوو ھەزار و 700 دینار فرۆشراوە.
لە ئێستادا جارێکی دیکە نرخی مریشک لە کێڵگەکان و بازاڕەکان دابەزییوە و شەوی رابردوو مریشک لە بازاڕەکان بە دوو ھەزار و 700 دینار فرۆشراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەم مانگەدا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی ھەرێم رایگەیاند، گرانبوونی ئارد پەیوەندی بە وەزارەتەکەی ئەوانەوە نییە، لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشکیشەوە دەڵێت، "بەھۆی گرانبوونی عەلەفەوەیە".
لە مانگی رابردوو نرخی مریشک لە بازاڕەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ھەر کیلۆیەک مریشکی زیندوو گەیشتە نزیکەی چوار ھەزار دینار، بەوەش ھاوڵاتیان گلەیی ئەوەیان دەکرد کە نرخەکەی بەرزە و لەو دۆخە داراییەشدا ئاسان نییە بتوانن بیکڕن.
PM:12:02:23/10/2021
ئهم بابهته 17228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت