گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ له ههرێمی كوردستان بەردەوامە
مانگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامە
وێستگە نیوز ـ
گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر، سلێمانی، ههڵهبجه و ئیدارەی راپەرین و ناوچە جیاوازەکانی تری هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە لەسەریەک بەردەوامە و داوا دەکەن بە هەمیشەیی دابمەزرێنرێن بەپێچەوانەوە بەردەوامی دەدەن بە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن.
لەو گردبوونەوەیەدا مامۆستایامی وانەبێژ داوا دەکەن حکومەتی هەرێم بێ جیاوازی و لەسەر بنەمای خزمەت و ساڵانی دەرچوون، هەلی دامەزراندنی هەمیشەییان بۆ بڕەخسێنێت.
دەشڵێن، داواش دەکەن لەکاتی دامەزراندنیاندا بەهەمیشەیی پێویست دەکات ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژماربکرێت و وەڵامی داواکارییەکانیان لە زووترین کاتدا بدرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە مامۆستایانی وانەبێژ کە بەشێکی سەرەکی پرۆسەی پەروەردە پێکدێنن ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە لەسەر شەقامن و سەرەرای بەڵێنی وەزارەتی پەروەردە بۆ چارەسەری کێشەکانیان، تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن.
AM:11:29:23/10/2021
ئهم بابهته 2468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت